ÎranNûçeRojhilatanavin

زەریف: ژیارە کۆن و لەمێژینەکان بەرپرسی برەوپێدانی وتووێژ و هاوبەشیی هەمووانین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: میراتبەرانی شارستانیەتە لەمێژینەکان ، بەرپرسایەتی مێژووییان لەسەرشانە بۆ پێشەنگ بوون لە برەوپێدانی وتووێژەکان وهاوبەشیی هەمووانی بەگوێرەی ڕێزدانانی بەرامبەر بۆ هێنانەدی سەرچەشنێکی نوێی سیاسەتە جیهانییەکان.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی دووشەممە لەوتاردانی لە کۆبوونەوەی دە ژیاری کۆن و لەمێژینەی جیهان لەئاتێنی پایتەختی یونان، وتی: دەسپێشخەریی دامەزراندنی”کۆگەی ژیارە لەمێژینەکان” هەنگاوێکی شیاو و بەنرخە لەبەڕەسمییەت ناسینی دەوری شارستانیەتەکان لەجیهانی ئێستادا.

زەریف وتی: کۆمەڵگای مرۆیی ئەمڕۆکە بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگی هاوبەشی وەک، گەشەی پاوەجێ، پاراستنی ژینگە، نەهێشتنی هەژاریی و بەرەنگاربوونەوەی دوو دیاردەی نوێی توندڕەویی خوازی و تیرۆریزمە.

ناوبراو، چارەسەریی کێشە هاوبەشەکانی گەڕاندەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێکارگەلی چەند قۆڵی و وتی: دەوری شارستانییەتە کۆنەکان کە خاوەن زانست، هزری قووڵ و پڕناوەرۆک و ئەزموونن، لە گرتنەبەری ڕەوتێکی یەکپارچەو نەرم لەهەڵس و کەوت لەگەڵ هەڕەشەو کێشە هاوبەشەکان، دیاریکەر و گرینگە.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی: میراتبەرانی ژیارە کۆنەکان بەهۆی تێگەیشتن و درکی مێژوویی قووڵیان دەبێ سەرچەشن و مۆدێلە باوەکانی ئێستا کە شەڕ و پێکدادان، توندوتیژی، گەشەنەکردن و توندڕەویی خوازی لەجیهانیان لێکەوتووەتەوە، بسڕنەوەو بەرەوڕوویان ببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی وتاردانەکەیدا ئاماژەی کردە دەسپێشخەریی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە پێشنیارکردنی دیالۆگی ژیارەکان وپەسەندکرانی لەساڵی٢٠١١دا لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و جیهانی پاک لە توندوتیژی و توندڕەویی خوازی لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران لەساڵی٢٠١٣دا، و پێی داگرت: ژیارە کۆنەکان خودان پێشینەی مێژوویین بۆ پەرەپێدانی وتووێژەکان و گرتنەبەری ڕەوتی میانەڕەوانە بۆ چارەسەریی زۆرێ لە نەخۆشییەکانی ئێستای ژیانی کۆمەڵگا مرۆییەکان.

Başa dön tuşu