ÎranNûçeRojhilatanavin

ئێراقچی: ئێران پەڵپ و بیانووه کانی ڕۆژئاوا لەهەمبەر بەرجام قەبوڵ ناکات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری مافەوانی ونێودەوڵەتی پێداگری کرد: تاران پەڵپ و بیانووەکانی ڕۆژئاوا بۆ جێ بەجێ نەکردنی وادەو بەڵێنەکانی خۆی لەهەمبەر بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش( بەرجام )قەبوڵ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا سەیید عەباس ئێراقچی جێگری کاروباری مافەوانی ونێوەدوڵەتی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە جڤێنی بیست وپێنجی ئاوریل کۆمسیۆنی هاوبەشی ئێران ووڵاتانی تاقمی پێنج کۆ یەک ڕوسیا ، چین ، ئینگلیس ، فەرانسە، ئەمریکا وئاڵمانیا ،لەڤیەنی ئوتریش گشت بابەتەکانی بێ بەڵینی ، خەمساردی  وبەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام ی  دەخاتە بەرباس وپێ وشوینی دەگریت.

ئێراقچی هەروەها لەکاردانەوە بە دوپات کرانەوەی ئیدعا ماوە بەسەرچووەکانی تاقمی ترۆریستی مۆنافقین لەمەڕ هەبوونی چالاکیەکانی ناڤۆکی ڕانەگەیندراو لەئێران وبڵاوکرانەوەی بەربڵاوی ئەم ئیدعایانە لە چەند میدیای ڕۆژئاوایی وتی: درێژەی ئەم تاوانە  ماوەبەسەرچوانە لەلایەن تاقمی ترۆریستی مونافقین ، دوپات کرانەوەی سیناریوی شکستی ھێناوە کەپێش ئەمە ، بەتاڵکرانەوەی لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەلمێندراوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : دوای سەردانی بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەپارچین وڕاپۆرتی ناوبراولەبارەی نەبوونی ڕەهەندی سەربازیی شیمانەیی لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کە بووە هۆی داخرانی دۆسیەی ساختە بەناوی پی ئیم دی و ناوزڕاوی بانگەشەکارەکانی، هەمدیسان هێنانە بە رباسی سیناریوی شکست خواردوو، پێشاندەری قۆڵ بوونی دوا کەوتوویی فیکری وسیاسی ئەم تاقمۆکەیە وهەوڵی ئەوان بۆ باش سەما کردن لەهەمبەر شاندی دەسەڵاتداری نوێ ئەمریکایە.

جێگری وەزیری  دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە  تاقمی ترۆریستیی مونافقین هیچکات پلە وپێگەیەکی لەلای نەتەوەی ئێرانەوە نەبووە ونیەتی بە دەوڵەتی ئەمریکا ڕاسپێری کرد: لە دوای ناونیشانە هەڵە ودۆسیە چێ کردنەکانی بەلارێدابردوویەک کەلەلایەن ترۆریست وپشتیوانانی ناوچەیی  ئەوان بۆ پەرەی ترس وتوقان .لە ئێران ئەنجام دەبێت ، نەکەویت چونکە  ئەمە ڕێبازیکە کە دەوڵەتەکانی ڕابردووی ئەمریکا بە جاران تاقیان کردووەتەوەو هەرجاریش تۆشی شکست بوو

Başa dön tuşu