IraqNûçeRojhilatanavin

هەتا ئێستا 36 گوند لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی “قیرەوان” لە موسڵ ڕزگار کراوە

وتەبێژی هێزە جەماوەرییەکانی عێراق(حەشدی شەعبی)، ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا 36 گوند لە سەرەتای دەست پێ بوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی قیرەوان لە ڕۆژئاوای موسڵ لە باکووری عێراق لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان دەرهێنراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم، ئەحمەد ئەسەدی  وتەبێژی هێزە جەماوەرییەکانی عێراق(حەشدی شەعبی)،وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ستراتژیانەی قۆناغی دووهەمی هەڵمەتی ڕزگار کردنی ناوچەی قیرەوان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان وتی: دوای گەمارۆدرانی اەلەعفەر لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە، داعش ناوچەکانی قیرەوان و بەعاجی وەک ناوەندەکانی سەرکردایەتیی خۆی هەڵبژارد کە دیارە ئەمەش بۆ ستراتژی بوونی ئەم ناوچانە لە ڕوانگەی تیرۆریستانەوە دەگەڕێتەوە.

هێزە جەماوەرییەکانی عێراق دوای گەمارۆدانی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا، هەینیی ڕابردوو هەڵمەتێکی لە ڕۆژئاوای ئەم شارەدا بۆ ڕزگار کردنی ناوچەی قیرەوان و گوندەکانی دەروربەری دەست پێ کرد.

سەرکردایەتیی هەڵمەتی ڕزگار کردنی نەینەوا ڕایگەیاند: هێزەکانی خەباتی دژی تیرۆریزم لە عێراق، گەڕەکی ئەلعورەیبی لە لای ڕاستی موسڵیان لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کردووە

Başa dön tuşu