ÎranNûçeRojhilatanavin

ویلایەتی: وەزیری بەرگریی عەرەبستان لاواز و کەم ئەزموونە

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگریی عەرەبستان لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کاڵفامانە و نیشانەی بێ ئەزموونیی ناوبراو زانی .

وەزیری بەرگریی رژیمی عەرەبستانی سەعودی سێ شەممەی ڕابردوو(دووهەمی مانگی مای ئەمساڵ) لە دیمانە لەگەڵ تەلەفزیۆنی سەعودی ئیدیعای کرد، ئێران سیاسەتی تایبەت بەخۆی لەناوچەدا ڕەچاو دەکا ولەچوارچێوەی تایفەگەریی دەجوڵێتەوە، لە وەها بارودۆخێکدا عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ ئێران ناگا بەتەبایی.

عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری “العربی الجدید”ی چاپی لەندەن، لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی محەممەد بن سەلمان ، وەزیری بەرگریی عەرەبستان لەدژ ئێران، وتی: “ئەو لێدوانانە پێشاندەری لاوازیی وەزیری بەرگریی عەرەبستانەو کەسانێک کە لەسیاسەتی دەرەوەیی عەرەبستاندا خاوەن ئەزموون و توانان، وەها لێدوانگەلێک ناهێننە ئاراوە.”

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروبارە نێودەوڵەتییەکان هەروەها لەو وتووێژەدا ڕەخنەی گرت لە سیاسەتەکانی عەرەبستانی سەعودی لەناوچەدا بەتایبەت لە یەمەن.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پێشتر لە کاردانەوە بە قسەولێدوانی شەڕخوازانەی وەزیری بەرگریی عەرەبستان، وتبووی: ئەو لێدوانانە سەنەد و بەڵگەیەکە بۆ برەوپێدانی تیرۆریزم و پێوشوێن گرتنی سیاسەتە وێرانکەر و هەراسازکەرەکانی ئالی سەعود لەناوچەو پرس و بابەتەکانی ئێران

Başa dön tuşu