وەزیری بەرەڤانیی کۆریای باکوور وتی : هێزی سەربازیی وڵاتەکەی بە لەبەردەست دا بوونی ئامرازو کەرەستەی پێشکەوتووی چەکی ناڤۆکی ئامادەن بۆ پەلامارکردنە سەر ئەمریکا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پاک یونگ سیک ئەم بابەتەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێ وڕەسمی هەشتاد وپێنجەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای ئەم وڵاتە لە پیونگ یانگ ڕاگەیاند.
ناوبراو وتیشی: کۆریای باکووری چەکی ناڤۆکی کە دەوانێ بەوەوە پەلامار بکاتە نێو خاکی ئەمریکا و بنکەکانی ئەم وڵاتە لە ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام، لەسەر سەکوو بۆ هاویشتن داناوە.
پیونگ یانگ هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی ئەرتەش، ئەمڕۆ یەکێک لە گەورەترین مەشقەکانی تۆڤخانەیی و یەکەکانی راکێت هاوێژی خۆِ لەبەشی ڕۆژهەڵاتی و لە نیزیکی بەشی ڤوون سان بەڕێوە برد و بەپێی ڕاپۆرتەکان کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکووریش لە نیزیکەوە سەرنجی دەدا