IraqNûçeRojhilatanavin

SORANİ- دیتنەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ڕۆژاوای موسڵ

هێزە ئێراقییەکان ڕۆژی چوارشەممە باسی دیتنەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گەڕەکی شیفا لە بەشی ڕۆژاوای شاری موسڵی ناوەندی پارێزگەی نەینەوا هەڵکەتووو لە باکووری ئێراقیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم گۆڕە بەکۆمەڵەدا، تەرمی ٦٠ کەسی مەدەنی لەوان ٢٣ کارمەند و پارێزەری ژن کە تیرۆریستانی داعش ئەوانەیان ئیعدام کردبوو، دەبیندرێ.

پێشتریش هێزە ئێراقییەکان چەندین گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لەوان لە پارێزگەکانی ئەنبار و نەینەوا دۆزیبوویەوە.

تیرۆریستانی داعش هاوینی ساڵی ٢٠١٤ بە هێرش کردنە سەر پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق شاری موسڵ و بەشێکی زۆر لەم پارێزگەیان داگیر کرد. سوپای ئێراق بە پشتیوانیی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ژانڤییەی ڕابردوو بەشی ڕۆژهەڵاتی موسڵیان لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگار کرد.

هێزە ئەمنییەکانی ئێراق لە شەممەی ڕابردووە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ وەرگرتنەوەی دوایین بنکە و حەشارگەکانی داعش لە بەشی ڕۆژاوایی مووڵ دەست پێ کرد. ئیستاکە تەنیا بەشی کۆنی موسڵ کە مزگەوتی جامیعەی “ئەنوور”ی و سێ ناوچەی دەڤەری ئەو مزگەوەت دەگرێتەوە هاوڕێ لەگەڵ بەشی ڕۆژاوای ڕوباری دیجلە لە ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعشدایە

Başa dön tuşu